ناس کورد-
كەسایەتیەكی دیاری سیاسی عێراقی ئاشكرای کرد، پێش ئەنجامدانى سەردانەکەى بۆ ئەمریكا، كازمی لەگەڵ فەرماندەی سوپای فەیلەقی قودسی ئێراندا کۆبوەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەتویتێکدا كە لەهەژماری خۆى لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، عیزەت شابەندەر سیاسی دیاری عێراقی ئاشكرای كرد، لەكاتێكدا كە هێرشە موشەكیەكان بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا لەسەربازگەی تاجی و ناوچەى سەوز ڕانەگیراوە مستەفا كازمی بەر لەوەى بەرەو ئەمریکا بکەوێتەڕێ میوانداری ئیسماعیل قائانی کردووە و گوێ بۆ پەیامە "نەرمەكان"ی راگرتووە.
ڕۆژى 20ى ئەم مانگە وەک وادەى سەردانەکەى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ ئەمریکا لەلایەن کۆشکى سپییەوە دیارى کراوە و میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ڕۆژى پینجشەممە مستەفا کازمى سەردانەکەى بۆ ئەمریکا دەستپێدەکات.