ناس کورد-
کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆتایی هات و تیایدا بڕیاردرا، موچەی مانگی ئادار بە هەمان شێوەی مانگی ڕابردوو بەلێبڕینەوە دابەش بکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە)، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە بەمەبەستی دیاریکردنی میکانیزم و چۆنێتی دابەشکردنی موچەی مانگی ئادار.
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەکە کۆتایی هات و بڕیاردرا، موچەی ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگی ڕابردوو بە لێبڕینەوە دابەش بکرێت".
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی (شەممە)ی ڕابردوو، لەدوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی حکومەتی هەرێم و عێراق، ئەوە ڕاگەیەندرا کە هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی تاوەکو کۆتایی ساڵ، مانگانە بەغدا 320 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.