گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا بۆردومانی هێزەکانی سوریاى کرد ’ کوژراو و بریندار هەیە’

2020.08.17 - 11:56
ئەمریکا بۆردومانی هێزەکانی سوریاى کرد ’ کوژراو و بریندار هەیە’

ناس کورد-

 ئاژانسی سانای فەرمیی سەربە حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، فڕۆکەکانی ئەمریکا لەشاری قامیشلۆ بۆردومانی هێزەکانی حکومەتی سوریایان کرد و بەهۆیەوە سەربازێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.

 

ماڵپەڕەکەی سەر بە حکومەتی سوریا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە، 17ی ئابی 2020)، فڕۆکەکانی هێزەکانی ئەمریکا، هێزەکانی حکومەتی سوریایان لە باشوری قامیشلۆ بۆردومان کرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە سەربازێکی سوریا کوژراوە و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.

 

بەگوێرەی ئاژانسی سانا، بۆردومانەکەی ئەمریکا لەدوای ئەوە بووە، کە ڕوبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و سوریا لەو ناوچەیە دروستبوە و هێزەکانی سوریا ویستویانە ڕێگری لە دەورییەکی هێزە ئەمریکییەکان بکەن.