گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە

2020.08.17 - 08:18
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە

ناس کورد-

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەزبوەوە و بەرمیلێک نەوتى خاوی برێنت گەیشتە سەرو 45 دۆلار و نەوتى خاوی ئەمریکیش 42 دۆلاری تێپەڕاند.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی "Oil Price"ی تایبەت بە نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەمڕۆ (دووشەممە، 17ی ئابی 2020)، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 45 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوی خاوی ئەمریکی "تێکساس" بەرامبەر 42 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەچەند رۆژی رابردوودا و لەژێر کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنادا، نەوتى خاوی برێنت بۆ نزیکەی 43 دۆلار و ئەمریکیش بۆ 40 دۆلار دابەزین.