گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانان پێگەیەکى گرنگ لە سەربازگەى تاجى رادەستى هێزە عێراقییەکان دەکەن

2020.08.16 - 23:49
هاوپەیمانان پێگەیەکى گرنگ لە سەربازگەى تاجى رادەستى هێزە عێراقییەکان دەکەن

ناس کورد-

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى پێگەیەکى لە سەربازگەى تاجى رادەستى هێزە ئەمنییەکانى عێراق کرد، لە چوارچێوەى رادەستکردنى پێگە سەربازییەکان بە عێراق.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى هاوپەیمانان، ئەو پێگەیە نزیکەى پەنجا کۆگاى هەڵگرتنى کەلوپەلى لەخۆگرتووە کە بەتەواوى رادەستى هێزە عێراقییەکان کراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەمساڵدا کەلوپەلى هەڵگیراوى ناو کۆگاکان رادەستى هێزە عێراقییەکان کراون کە بەهاکەى زیاتر لە 11 ملیۆن دۆلارە، وەک بەشێک لە سندوقى پارەدارکردنى مەشق و کەلوپەل بۆ ئۆپراسیۆنەکانى دژى داعش.

 

بەگوێرەى ڕاگەیەنراوەکە، کەلوپەلەکان چەک و هاوەن و موشەکى هەلیکۆپتەر و بۆمبى دەستى و چەندین کەلوپەلى دیکە کە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان بەکاردەهێنرێت لەخۆدەگرێت.

 

عەقید جریجۆرى فیکس فەرماندەى لیواى فڕۆکەوانى جەنگى وتى "سەرباز و فڕۆکەوانەکانى عێراق بەسەر داعشدا سەرکەوتن و تواناکانیان پەرەپێداوە".

 

وتیشى "رادەستکردنى ئەو کۆگایانە رووداوێکى گرنگە بەو پێیەى رەمزى سەرکەوتن و هاوبەشى نێوان هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەکانە".

 

هاوپەیمانى نێودەوڵەتى جەختیکردووەتەوە کە بە شێوەیەکى بچوک بوونى لەسەربازگەى تاجى دەمێنێت بۆ مەبەستى هەماهەنگى لۆجیستى و ئەمنى لەگەڵ هێزە عێراقییەکان.