گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەقى ئەو ڕێککەوتنەى کازمى پێشنیارى کردووە بۆ یەکلایکردنەوەى دۆسیەکان لەگەڵ هەرێم [بەڵگە]

2020.08.16 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
دەقى ئەو ڕێککەوتنەى کازمى پێشنیارى کردووە بۆ یەکلایکردنەوەى دۆسیەکان لەگەڵ هەرێم [بەڵگە]

ناس کورد-

سەرچاوە عێراقيەكان دەقى ڕێكکەوتنى نێوان حكومەتى بەغدا و هەرێمى كوردستانيان بڵاوكردەوە و دەقەكە چەند بابەتێكى ئابورى و ئيدارەدانى دەروازە سنوريەكان و قەرزەكانى هەرێم و چەند بابەتێكى تريش لە خۆ دەگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دەقەكە كە بۆ مانگەكانى  ئاب، ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌مە و واژۆ و مۆرى حەميد تەعيم غەزى ئەمنيدارى گشتى ئەنجومەنى وەزيرانى پێوەيە و لەژێر ناونيشانى يەكلايى كردنەوەى كێشە هەڵواسراوەكانى هەيە و بۆ نوسينگەى وەزيرى دارايى نێردراوە چەند بابەتێك لە خۆدەگرێت.

 

لەو بابەتانەى كە لە دەقەكەدا هاتوون و سەرۆكوەزيرانى عێراق ڕێنمايى بۆ ليژنەى دانوستانكار كردوە كە لەگەڵ هەرێمى كوردستان هەوڵەكانيان چڕ بكەنەوە بۆ ڕێكکەوتن لەسەريان بريتين لە، ئيدارەدانى مەلەفى گومرگەكان، دانەوەى قەرزە كەڵەكەبووەكانى سەر هەرێمى كوردستان لە بەرژەوەندى بانكى TBI.

 

لە بەشێكى ترى خاڵەكان بريتين لە، وردەكارى بۆ هەژمارى تايبەتى هەرێمى كوردستان و بەغدا ئەويش لەرێگەى ليژنەيەكى هاوبەشەوە كە ئەركى وردەكارى هەژمارى 2014 تا 2020 لە ئەستۆ دەگرێت و هەرێميش لارى نييە لەوەى كە زانيارى تەواو لەسەر قەرزە كەڵەكەبووەكانى بدات، ئامادەيى هەرێمى كوردسان بۆ واژۆكردنى ڕێكەوتنى تايبەت بە وزە و كارەبا ئەوەش بەپێى چوارچێوە ياسايى و هونەرييەكان.

 

جەختیش كراوەتەوە، ئەو ڕێكکەوتنە كارى پێدەكرێت تا ئەو كاتەى كە پرۆژە ياساى بودجەى گشتى فيدراڵى پەسەند دەكرێت.

 

پێشتريش لاى خۆيەوە "خاليد شوانى" وەزيرى هەرێم بۆ كاروبارى دانوستانى بەغدا ئاماژەى بەوەدابوو، ڕێكکەوتنى نێوان هەرێم و ناوەند تا ئەو كاتە دەبێت كە پرۆژە ياساى بودجەى ساڵى 2021 پەسەند دەكرێت و شايستە داراييەكان و دەروازە سنوريەكان و چەندين مەلەفى ترى هەڵواسراو لەخۆ دەگرێت.

 

جەختیشى كردبوەوە، بەپێی رێكکەوتنەكە مانگانە 320 ملیار دینار رەوانەی هەرێم ئەكرێت، دواتريش قۆناغێكی نوێی دانوستان لەسەر بودجەی 2021 دەستپێدەكەینەوە.