گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە یەک ڕۆژدا عێراق دوو ملیار دینار داهاتی گومرگی کۆکردووەتەوە

2020.08.16 - 14:30
App store icon Play store icon Play store icon
لە یەک ڕۆژدا عێراق دوو ملیار دینار داهاتی گومرگی کۆکردووەتەوە

ناس کورد-

دەستەی گشتیی گومرکی عێراق ڕایگەیاند، تەنها دوێنێ شەممە کۆی گشتی داهاتی فەرمانگەکانی گومرگ دوو ملیار دیناری تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، دەستەی گشتیی گومرکی عێراق لە ڕاگەیانراوێکدا ئاشکرایکرد، "سەرباری کەمبوونەوەی جموجۆڵە بازرگانییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی داراییەوە، تەنها دوێنێ کۆی گشتی داهاتی فەرمانگەکانی لەهەموو عێراق گەیشتووەتە دوو ملیار و 463 ملیۆن دینار".  

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "دەستەی گومرکی گشتی عێراق بە بەردەوامی ئاسانکاری زۆری بۆ هاوردەکردنی دەرمان و کەلوپەلە خواردەمەنییەکان کردووە بۆ ئەوەی بەزووترین کات بگات بەدەستی هاوڵاتیانی عێراق".

 

جەختی لەوەشکردووەتەوە کە "دەستەکە کاری جدی دەکات بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و گەڕاندنەوەی ئەو داهاتە  بۆ خەزێنەی حکومەت، ئەوەش لە پێناو تێپەڕاندی ئەو تەنگەژە ئابورییەی کە لە ئێستادا وڵات بەدەستییەوە دەناڵێنێت".