گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و سلێمانی و بەغدا دەستپێکردەوە

2020.08.16 - 12:03
ئێران گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر و سلێمانی و بەغدا دەستپێکردەوە

ناس کورد-

کۆمپانیای ماهان ئێیەری تایبەت بە هێڵی ئاسمانیی ئێرانی دەستپێکردنەوەى گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ پێنج فڕۆکەخانەى عێراق ڕایگەیاند کە ئەوانیش فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و سلێمانی و بەسرە و نەجەفن.  

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی ئابی 2020، کۆمپانیای ماهان ئێیەر بۆ فڕۆکەوانی ڕایگەیاند، "یەکێک لە مەرجەکان بۆ ڕێگەدان بە گەشتکردنی گەشتیاران لە هێڵی ئاسمانیی عێراقی-ئێرانی ئەوەیە کە دەبێت گەشتیار پشکنینێکی (PCR)ی کۆرۆنای پێبێت و پشکنینەکەى نێگەتیڤ بێت، هەروەها دەبێت ئەو پشکنینە لە ماوەى کەمتر لە 48 کاتژمێردا کرابێت و مۆری وەزارەتی تەندروستی پێوە بێت."

 

ڕونیشیکردووەتەوە کە "سەرجەم گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانی عێراق لەڕێگەی کامێراوە پشکنینی پلەى گەرماییان بۆ دەکرێت تاوەکو ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر ئەگەر گومانلێکراو بوون."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە کە "ئەو گەشتیارانەى لە عێراقەوە دێن پێویستە پشکنینی (PCR)ی کۆرۆنایان پێبێت کە لە ماوەى کەمتر لە 92 کاتژمێردا کرابێت و وەزارەتی تەندروستی واژۆی کردبێت."