گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

وتەبێژی کۆمەڵ: کاتی ئەوەیە گفتوگۆی جددی لەبارەی هەڵوێستی کۆمەڵ بۆ کابینەی نوێ بکەین

2019.04.22 - 23:48

ناس کورد-

ڕێبوار حەمەد، وتەبێژى کۆمەڵى ئیسلامى ڕایگەیاند، ئەوەى ئەمیرى کۆمەڵ وتویەتى هەڵوێستى مامۆستا عەلى باپیرە وەک خۆی، ئاماژەى بەوەشکرد، چاوەڕوان بوونە بۆ ئەوەى بزانن کابینەى نوێى حکومەت بۆ خزمەتى خەڵکى هەرێم دەبێت یان نا، وتیشى، بەڕاستى هەنگاوەکانى پێکهێنانى حکومەت وا دەردەکەون کە لە ئاستى خواستى جەماوەرى کوردستان نابێت.

پێشتر، عەلى باپیر ئەمیرى کۆمەڵى ئیسلامى ڕایگەیاند، کابینەى نوێى حکومەتى هەرێم بە شایستەى ئەوە نابینن کە بەشدارى تێدا بکەن، وتیشى، کابینەى نۆ خەریکە "مردار دەبێتەوە" لەنێوان سێ لایەنەکەدا.