گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێکارێکی سەیرە بەڵام بۆ؟

لە چێشتخانەیەکی چین دەبێت پێش خواردن خۆت بکێشی

2020.08.16 - 08:37
لە چێشتخانەیەکی چین دەبێت پێش خواردن خۆت بکێشی

ناس کورد-

خواردنگەیەک لە وڵاتی چین پەنا بۆ ڕێکارێکی سەیر و سەرنجڕاکێش دەبات، داوا لە موشتەرییەکانی دەکات پێش ئەوەی خواردن داوابکەن خۆیان بکێشن، ئەوەش تاوەکو خواردن بە هەدەر نەدرێت.

 

ئاژانسی هەواڵیی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە، ڕێستۆرانتێکی چین هەڵمەتێکی دژ بە فیڕۆدانی خۆراک ڕاگەیاندووە، بەجۆرێک هەرکەسێک سەردانی ئەو ڕێستۆرانتە بکات دەبێت پێش ئەوەی خواردن داوابکات لەڕێگەی کێشانێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتووەوە خۆی بکێشێت".

 

ئاماژە بەوەکراوە، "کێشانەکە لە ڕێگەی ڕووپێوێکی تیشکییەوە کە بەستراوە بە شاشەیەکەوە و بەپێی کێشی کەسەکە، جۆری خواردن و ڕێژەی ئەو کالۆرییەی کە پێویستێتی دیاری دەکات."

 

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ڕێکاری ئەو خواردنگە چینییە بە هەڵە لەلایەن هاووڵاتیانی چینەوە شرۆڤەی بۆکراوە وبە بێ ڕێزی وێنایانکردووە، بۆیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر لە 300 ملیۆن هاشتاگیان دژ بە ڕێکاری چێشتخانەکە بڵاوکردوەتەوە و داویانکردوە ئەو ڕێکارە هەڵبوەشێتەوە.     

 

لای خۆشییەوە خواردنەگە چینیەکە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی خۆی نیشاندا بەرانبەر هەڵویستی هاوڵاتیانی وڵاتەکەی و ڕایگەیاند، مەبەستیان هۆشیارکردنەوەی خەڵک بووە لە کەمکردنەوەی بەهەدردانی خۆراک بۆ ئەوی هەرتاکێک بەپێی پێویستی خۆی خواردن بخوات و چیدی خواردن بە فێڕۆ نەدرێت و نەخرێتە ناو تەنکەی خۆڵەوە".

 

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "ئەوان نیازپاکبوون لە ئەنجامدانی ئەو هەڵمەتە و ویستوویانە خەڵک خواردنی تەندروست و بەگوێری پێویستی خۆیان بخۆن، لەهەمانکاتدا ئەوان کەسیشیان ناچارنەکردووە بە زۆر خۆی بکێشێت".

 

دوێنێ شەممە، چی جین بینگ، سەرۆکی چین لە وتارێکدا داوای لە گەلەکەی کرد چیدی خواردن و خۆراک بەهەدرنەدەن و بەپێی پێویستی خۆیان بابەتە خواردەمەنییەکان بەکاربهێنن بە تایبەتی دوای ئەوی چین لەمانگی تەموزی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینێکی زۆرەووە دوچاری لافاوێکی گەورەبوونەوە کە ئەوەش وایکرد نرخی خۆراک بەشێوەیەکی بەرچاو لەو وڵاتە بەرزببێتەوە.