گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هندستان لەیەک کاتدا سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دروستدەکات

2020.08.15 - 21:00
هندستان لەیەک کاتدا سێ جۆر ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دروستدەکات

ناس کورد-

سەرۆکوەزیرانی هندستان ڕایگەیاند، وڵاتەکەی لە ئێستادا سەرقاڵی دروستکردنی سێ ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە یەک کاتدا، ئاماژەی بەوەشکرد، پلانیان هەیە ڤاکسینەکان بە قەبارەیەکی ئێجگار زۆر بەرهەمبهێنن.

 

ئەمڕۆ شەممە 15ی ئابی 2020، ناریندا مودی، سەرۆکوەزیرانی هندستان، لەمیانی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی یادی سەربەخۆیی وڵاتەکەی لەوتارێکدا وتی: " لە ئێستادا زاناکانمان سەرقاڵی دروستکردنی سێ جۆر ڤاکسینی دژبە ڤایرۆسی کۆرۆنان لەیەک کاتدا".

 

وتیشی: "پلانمان هەیە بە زووترین کات ئەو ڤاکسینانە فەراهەم بکەین بە گوژمەیەکی بێ شومار بەجۆرێک هەر هاووڵاتییەکی هیندستان دانەیەکی لەو ڤاکسینانەی بەربکەوێت".

 

لە ئێستادا وڵاتی هندستان لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی دووەم دێت لە دوای ئەمریکا لە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەجۆرێک ئەو کەسانەی کەلە ئێستادا گیرۆدەی ڤایرۆسەکە بوون دووملیۆن و 500 هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە 49 هەزار کەسی دیکەش بە نەخۆشییەکە گیانیانلەدەستداوە.