گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەنگۆی دابەشکردنی موچەى فەرمانبەرانی عێراق بە 45 ڕۆژ جارێک ڕەت دەکرێتەوە

2020.08.15 - 15:27
دەنگۆی دابەشکردنی موچەى فەرمانبەرانی عێراق بە 45 ڕۆژ جارێک ڕەت دەکرێتەوە

ناس کورد-

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق دەنگۆی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بە 45 ڕۆژ جارێك بە "دوورە لە ڕاستیەوە" دەزانێت.

 

جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بەناس كوردی ڕاگەیاند: "ئەو دەنگۆیە ڕاست نییە و خەڵكی پابەندبوونی هەیە و مەحاڵە حكومەت بتوانێت بەو شێوەیەی لێبكات."

 

وتەكانی ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق دوای ئەوە دێت میدیاکانی عێراق لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییی عێراق بڵاویان كردەوە کە موچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی دوادەكەوێت و حكومەتیش پلانی هەیە بۆ لەمەودوا 45 ڕۆژ جارێك موچە دابەشبكرێت.