گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاهور شێخ جەنگى: سورین لەسەر رێککەوتن لەگەڵ بەغدا 

2020.08.15 - 09:48
لاهور شێخ جەنگى: سورین لەسەر رێککەوتن لەگەڵ بەغدا 

ناس کورد-

 

لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سوربوونى حزبەکەى لەسەر رێککەوتنى نێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و بەغدا دوپاتکردەوە، بۆ چارەسەرى کێشەکانى نێوانیان.

 

 

لاهور شێخ جەنگى لە تویتێکدا ئەمرۆ شەممە نوسیویەتى "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سورە لەسەر رێککەوتن لەگەڵ بەغدا لەپێناو دابینکردنی شایستە داراییەکانی موچەخۆرانی هەرێم".

 

ئەو هەڵوێستەى لاهور شێخ جەنگى دواى چەند رۆژێک دێت لە شکستهێنانى هەوڵەکان بۆ رێککەوتنى نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت و بودجە و داهاتى گومرگ.

 

هەریەکە لە هەرێم و بەغدا یەکتریان تۆمەتبارکردووە بە هۆکارى رێکنەکەوتن و شکستهێنانى هەوڵەکان لەو بارەیەوە.

 

لاهور شێخ جەنگى کە 11ى ئەم مانگە توشبوونى بە کۆرۆنا ڕاگەیاند، لەمانگى حوزەیرانى رابردوودا هۆشداریدا لەوەى حزبەکەى بەشدارى لە پەرلەمان و حکومەت هەڵدەسەپێرێت و داواى هەڵبژاردنى پێشوەختە دەکەن، ئەگەر هەرێم لەگەڵ بەغدا رێکنەکەوێت.