گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان لەسەر بەرگریی سروشتیی لەشی مرۆڤ دژی کۆرۆنا دروستدەبێت

2020.08.14 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
گومان لەسەر بەرگریی سروشتیی لەشی مرۆڤ دژی کۆرۆنا دروستدەبێت

 

ناس کورد- 

دووبارە توشبوونی پیاوێكی چینی بەڤایرۆسی كۆرۆنا كە بۆ یەكەمجار چوار مانگ پێش ئێستا توشبووە، گومانی شارەزایانی تەندروستی لەسەر دروستبوونی بەرگریی سروشتیی جەستەی مرۆڤ دوای چاكبوونەوە لەدژی ڤایرۆسەكە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو پشكنین بۆ پیاوێكی چینی دانیشتووی ناوچەی ژیلین لەباكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە كراوە، دەركەتووە ئەو پیاوە بۆ دووەمجار تووشی كۆرۆنا بووەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی  كە مانگی نیسانی ئەمساڵ بۆ یەكەمجار پەتای گرتووە و چاكبووەتەوە.

 

ڕۆژێك پێشتریش بەرپرسانی چینی ئەوەیان ڕایگەیاند، ژنێكی بەتەمەن لەناوچەی هۆبی لەماوەی شەش مانگدا دووجار تووشی ڤایرۆسەكە بووەتەوە.

 

هەر بەپێی ڕۆژنامەكە لەئیسرائیلیش بۆ دووەمجار پزیشكێك دووچاری پەتاكە بووەتەوە و ئەو دۆخەش پرسیارگەلێك لەبارەی دروسبتوونی دژەتەنی لەشەی مرۆڤ بۆ بەهێزبوونی كۆئەندامی بەرگریی دوای ڕزگاربوون لەپەتاكە دەورووژێنێت.

 

ڕۆژنامەكە دەشڵێت، تاوەكو بەمدواییانەش هیچ حاڵەتێكی سەلمێنراوی زانستی لەئارادا نەبوو كە ئاماژە بۆ ئەوە بكات كەسێك بۆ دوو جار تووشی ڤایرۆسەكە دەبێتەوە، هەربۆیە شارەزایانی بوارەكەش ڕەخنەیان لەئەنجامی پشكنینەكان گرتووە كە وردەكارییان تێدا نەكراوە.

 

بەڵام دووبارە گەڕانەوەی نەخۆشیەكە بۆچاكبووەكان گومان لەبارەی دروستبوونی بەرگری سروشتی لەگەڵ خۆێدا دەهێنێت، سەرباری ئەوەش ترس لەبڵاوبوونەوەی پەتاكە لەلایەن ئەو توشبووانەوە.