کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح
لە شەنگال تەقە لەو تیمە دەکرێت کە سەرقاڵى هەڵدانەوەى گۆڕە بەكۆمەڵەكانی ئەو ناوچەیەن، دەستەی مافی مرۆڤی عێراقیش داوا لە حكومەتی فیدراڵی دەکات ژیانی ئەندامانی ئەو تیمانە بپارێزن.
.
فازڵ غەڕاوی ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی تایبەت بە ناس كورد-ی راگەیاند: "ئەمرۆ دووشممە 22ى نیسان، لەكاتی سەرقاڵبوونی تیمێكی تایبەت بە پشكنین و هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی گوندی كۆچۆى شەنگال، لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە تەقەیان لێكراوە و زۆربەی فیشەکەکانیش ڕاستەوخۆ ئاراستەی ئەوان كراون".
.
ئەو ئەندامەی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە ڕێى ناس كورد-ەوە داواى لە حكومەتی عێراق کرد، بەزووترین كات ڕێكارەكان بگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ژیانی كارمەندانی ئەو تیمانە، چونکە لە ئەنجامى ئەو تەقەکردنە، تیمەكە شوێنەكەیان بەجێهێشتووە.
.
لە 15ى ئادار حكومەتی عێراق لە ڕێوڕەسمێكدا دەستیكرد بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكانی شەنگال، کە ڕوفاتى ئەو هاوڵاتییە ئیزدییانەى تێدایە کە لە ساڵی 2014 لەكاتی داگیركردنی شارەكە، لەلایەن داعشەوە کوژراون.
.
..