گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا دەستبەرداگرتنی چوار کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی پشتڕاستکردەوە

2020.08.14 - 20:22
ئەمریکا دەستبەرداگرتنی چوار کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی پشتڕاستکردەوە

ناس کورد-

حکومەتی ئەمریکا دەستبەرداگرتنی چوار کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو چوار کەشتییە زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتیان پێبووە و بەرەو ڤەنزوێلا دەیانگواستەوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە پاڵپشتیی هاوبەشە بیانییەکانیان دەستیانبەسەر چوار کەشتیی نەوتهەڵگردا گرتووە کە نەوتی ئێرانیان بۆ ڤەنزوێلا دەگواستەوە.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕی نەوتە دەستبەسەرداگیراوەکە زیاترە لە یەک ملیۆن بەرمیل و زۆرترین بڕی نەوتی دەستبەسەرداگیراوی ئێرانە تائێستا.

 

 ئەوەش لەکاتێکدایە، لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەو چوار کەشتییە نەوتییە لەمیدیاکانی ئەمریکادا، ڕاستەوخۆ بەرپرسانی ئێران هاتنەدەنگ و ڕایانگەیاند، ئەو کەشتیانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئێرانەوە نییە.

 

حجەت سوڵتانى، باڵیۆزى ئێران لە فەنزوێلا لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویبتەر ئاماژەى بەوە کردبوو: " هەواڵى دەستبەسەرداگرتنى چوار بارهەڵگرى نەوتى ئێرانى لەلایەن ئەمریکاوە درۆیە و جەنگێکى دەرونییە دژی ئێران،  ئەو کەشتیە بارهەڵگرە نەوتانەى کە دەستى بەسەرداگیراوە نە کەشتى ئێرانین، نە خاوەنەکەى ئێرانییە و نە هیچ پەیوەندییەکى بە ئێرانەوە هەیە".