گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بایرن میونشن دەیەوێت بە یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵ مێسی ڕابگرێت

2020.08.14 - 18:55
بایرن میونشن دەیەوێت بە یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵ مێسی ڕابگرێت

ناس کورد-

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لیۆنێل مێسی لەیارییەکەیان بەرامبەر بەرشەلۆنە دەیەوێت پشت بە یاریزانێکی تەمەن 19 ساڵ ببەستێت و ئەو ئەرکەی پیبسپێرێت.

 

بڕیارە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بەکاتی هەرێمی کوردستان، لەقۆناغی هەشتی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

 

لەبارەی یارییەکەوە، کاڕڵ هاینز ڕۆمەنیگە، سەرۆکی جێبەجێکاری یانەی بایرن میونیشن ڕایگەیاند: "یانەکەمان بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، پشت بە تواناکانی ئەلفۆنسۆ داڤێسی بەرگریکاری لاو دەبەستێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "یاریزانە لاوەکەمان توانایەکی باشی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە و ئەم وەرزە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە."

 

سەرۆکی جێبەجێکاری یانە ئەڵمانییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: "داڤیز لەم وەرزەدا کەمترین بڕینی لەسەر تۆمارکراوە و توانایەکی باشی هەیە بۆ ڕێگەنەدان بەبڕینی  لەلایەن یاریزانی بەرامبەرەوە."

 

ئەلفۆنسۆ داڤیز، یاریزانی تەمەن 19 ساڵی کەنەدی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانە باڤارییەکە، بەشداری 43 یاری کردووە و سێ گۆڵی تۆمارکردووە و نۆ گۆڵیشی بۆ هاوڕێەکانی دروستکردووە.