گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

یۆڤانتۆس دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆی لەیانەکە یەکلاکردەوە

2020.08.14 - 16:33
یۆڤانتۆس دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆی لەیانەکە یەکلاکردەوە

ناس کورد-

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆی پرتوگالی لەیانەی یۆڤانتۆس، یانەکە ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و دەڵێت، ئەستێرە پرتوگالییەکە لەشاری تۆرینۆ دەمێنێتەوە.

 

ئەمڕۆ هەینی 14ی ئابی 2020، ڕۆژنامەى تۆتۆ سپۆرتى ئیتاڵى لەزاری سەرچاوەیەک لەیانەی یۆڤانتۆس بڵاویکردەوە، یانەکە ئەو دەنگۆیانە ڕەەتدەکاتەوە کە باس لە ئەگەرى ڕۆیشتنى  ئەستێرە پرتوگالییەکە دەکەن لەیانەکە لە هاوینی ئەمساڵدا.

 

ئاماژەی بەوەشكردووە، ڕۆناڵدۆ لەسەرخۆیە و لەیانەکە ئاسودەیە، یۆڤانتۆس ئەو یانەیەیە کە ئەو دەیەوێت یاری لێبکات و لەگەڵ یانەکە لە خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا جێ دەستی خۆیان دیاریبکەن.

 

جەختیشیکردووەتەوە، ڕۆناڵدۆ و یۆڤانتۆس هەردوولا لەوە دڵنیان کە گرێبەستەکەی نێوانیان درێژەی دەبێت و ئەستێرە پرتوگالییەکە یانەی خانمەپیرەکە جێناهێڵێت.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە، میدیاکانی ئەوروپا و جیهان بە دەنگۆی رۆشتنی ڕۆناڵدۆ لەیانەی خانمەپیرەکە و پەیوەندیکردنی بەیانەی بەرشەلۆنەوە تەنرابوون.