گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم 20 هەزار کەسی تێپەڕاند

هەرێم؛ زۆرترین حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم تۆمارکران.. ژمارەی پێوانەیی

2020.08.14 - 15:58
هەرێم؛ زۆرترین حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێم تۆمارکران.. ژمارەی پێوانەیی

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم دەستنیشانکردنی ٦٦٧ توشبووی نوێی کۆرۆنای لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ڕاگەیاند کە زۆرترین ژمارەی ژمارەی ڕۆژانەیە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە و کۆی گشتیی توشبووانیش ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاند، هاوکات ٢٠٧ توشبووش چاکبوونەتەوە.

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند:"لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٢٩٩ پشکنینی کۆرۆنا لە سەرتاسەری هەرێم کراون و سەرەنجام  ٦٦٧ توشبووی نوێی ڤایرۆسەکە دەستنیشانکراون، کە بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبوون:

 

 (٤١١ هەولێر)

(٦١ سلێمانی، ٢١ گەرمیان، ٧٧ ڕاپەڕین)

(٨٣ دهۆك)

(١٤ هەڵەبجە)

ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوکات ٢٠٧ توشبووش چاکبوونەتەوە کە ئەوانیش بەمشێوەیە دابەشبوون:

         

 (١٢٢ هەولێر)

(٢٩ گەرمیان)

(٤٣ دهۆك)

(١٣ هەڵەبجە)

 

ئەوەش هاتووە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٣ توشبووی ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بەمشێوەیە:

         

(٧ هەولێر)

(٦ سلێمانی)

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی لەئێستادا ئاماری گشتیی کۆرۆنا لە هەرێم بەمشێوەیەیە:

 

کەڕەنتین ٢١٦٧٠ هاوڵاتی                (٢١٤٩٤ دەرچوو)

پشکنین        ٢٤١٤٤٨                       (١٠٢٠٨٣ هەولێر، ٧٤٤٥٧ سلێمانی، ٦٢٦١٣ دهۆك، ٢٢٩٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢٠٠٠٢                            (٨٠٠٤ هەولێر، ٩٧٥٦ سلێمانی، ١٦١٩ دهۆك، ٦٢٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ١١٠٢٨                    (٤١٠١ هەولێر، ٥٧٧٨ سلێمانی، ٦٢١ دهۆك، ٥٢٨ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٨٢٦٢            (٣٦٨٤ هەولێر، ٣٥٠٨ سلێمانی، ٩٨٧ دهۆك، ٨٣ هەڵەبجە)

مردن ٧١٢                              (٢١٩ هەولێر، ٤٧٠ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)