گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق هەڵکشانێکى گەورە لە توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

2020.08.14 - 15:38
عێراق هەڵکشانێکى گەورە لە توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوى 24 کاتژمێرى کۆرۆناى لە عێراق و هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا هەڵکشانێکى گەورەى لە توشبووى نوێى بە کۆرۆنا تۆمارکرد.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لەسەرجەمى تاقیگەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان 4013 توشبووى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ڕێژەیە سەبارەت بە هەرێمى کوردستان، 173 توشبوو لە سلێمانى و 411 توشبوو لە هەولێر و 83 توشبوو لە دهۆک و 235 توشبوو لە کەرکوک، تۆمارکراوە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چاکبوونەوەى 2921 توشبوو لە 24 کاتژمێرى رابردوو کراوە و لەو ڕێژەیەش سەبارەت بە هەرێمى کوردستان، 42 توشبوو لە سلێمانى چاکبوەتەوە و 122 توشبوو لە هەولێر چاکبوەتەوە و 43 توشبوو لە دهۆک چاکبوەتەوە و 93 توشبوو لە کەرکوک چاکبووەتەوە.

 

سەبارەت بە ژمارەى ئەو توشبووانەى بە ڤایرۆسەکە گیانیانلەدەستداوە، بە گوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى  رابردوودا 68 توشبوو گیانى لەدەستداوە و لەو ژمارەیە 6 گیانلەدەستدان لە سلێمانى و 7 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 2 گیانلەدەستدان لە کەرکوک بووە.