گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەڕەنسا سەرکۆنەى دەستدرێژییەکانى تورکیا بۆ سەر هەرێمى کوردستان دەکات

2020.08.14 - 09:04
App store icon Play store icon Play store icon
فەڕەنسا سەرکۆنەى دەستدرێژییەکانى تورکیا بۆ سەر هەرێمى کوردستان دەکات

ناس کورد-

وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا سەرکۆنەى دەستدرێژییەکانى تورکیاى بۆ سەر هەرێمى کوردستان و بۆردومانى پاسەوانى سنورى عێراقى کرد لە ناوچەى سیدەکان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئانییس فۆن دیر مول، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوە کرد "بۆردومانکردنى تورکیا لەسەر سنورى عێراق پێشهاتێکى مەترسیدارە و داواکارین لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکرێت و راستییەکان ئاشکرا بکرێن".

 

وتیشى "هەروەک چۆن وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا لەدیدارى لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەى لە بەغدا رایگەیاند، فەڕەنسا پاراستنى سەروەرى خاکى عێراق بەگرنگ دەزانێت و سەرکۆنەى هەر پێشێلکارییەکى سەروەرى خاکى عێراق دەکات".

 

ڕۆژى (11ى ئابى 2019) لە ناوچەی بێرمێ دینداران ناحیەی سیدەكان، لەلایەن فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی سوپای توركیاوە ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق كرایە ئامانج و ژمارەیەك شەهید و برینداری لێكەوتەوە، كە پلەی باڵایان هەیە لە هێزەكانی پاسەوانی سنوری عێراق و ئەو کارەى تورکیا کاردانەوەى زۆرى نێوخۆیى و دەرەکى لێکەوتەوە.