گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە بەغدا خۆپيشاندان دژى هێڕشەكانى توركيا بۆسەر هەرێم ئەنجامدرا؛ ئەردۆگان تيرۆرستە

2020.08.13 - 21:11
لە بەغدا خۆپيشاندان دژى هێڕشەكانى توركيا بۆسەر هەرێم ئەنجامدرا؛ ئەردۆگان تيرۆرستە

ناس کورد- 

دژى هێرش و لەشكركێشيەكانى توركيا بۆ سەر خاكى هەرێمى كوردستانى عێراق، خۆپيشاندانێك لەشارى بەغدا ئەنجام درا و خۆپيشاندەران ڕەجەب تەيب ئەردۆگان، سەرۆك كۆمارى توركيا بە تيرۆرست ناودەبەن.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020، ژمارەيەك هاووڵاتى عێراقى لەبەردەم باڵيۆزخانەى توركيا لە بەغدا دژى پێشێلكاريەكانى توركيا خۆپيشاندانێكيان سازكرد.

 

بەپێى زانياريەكانى "ناس كورد" خۆپيشاندەران دروشميان دژى توركيا و ڕەجەبە تەيب ئەردۆگان دەوتەوە و چەندين دروشمى ناڕەزايەتيان بەرزكردبوەوە.

 

لەيەكێك لە دروشمەكاندا خۆپيشاندەران نوسيبويان، دەستدرێژيەكانى توركيا بۆ سەر خاكى عێراق ڕەتدەكەينەوە"، لە دروشمێكى تردا هاتبوو "ئيدانەى ئەو كارە تيرۆرستيەى ئەردۆگان دەكەين كە لەسەر خاكى عێراق ئەنجامى دەدات".

 

هەروەها خۆپيشاندەران هەڕەشەى بايكۆنكردنى كاڵاى توركيشيان لە عێراق دەكرد، لە دروشمێكى تريشدا نوسرابوو "ئەردۆگان سنورى خۆت بپارێزە، ئەردۆغان سەربازەكانت بكشێنەرەوە".

لە هێرشێكى توركيا بۆ سەر ناوچەى سيدەكانى سەربە پارێزگاى هەولێر، دوو ئەفسەرى و سەربازێكى عێراقى كوژران كە كورد بوون و ئەندامى پاسەوانى سنورى عێراق بوون، ئەوەش ناڕەزايەتيەكى گەورەى لەسەر ئاستى ناوخۆى عێراق و جيهانيش لێكەوتەوە.