ناس کورد-
ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی چوونیان بۆسەر گۆڕی ڕۆژنامەنوس وەداد حسێن، ژمارەیەک لە روژنامەنوس و چالاکوانانی دهۆک لە لایەن هێزا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامنێری ناس کورد لە دهۆک ڕیاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020، بۆ ساخکردنی چوارسالەی تیرۆرکردنی روژنامەنوس وەدات حوسێن، لەکاتی روینشتنیان بو سەر گوڕی شەهید وەدات لە گورستانی شاخکێ لە دهۆک ژمارەیەک رۆژنامەنوس و چالاکوانان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران."
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی کە تا ئێستا دەستبەسەرکردنیان پشتڕاستکراوەتەوە، هەر یەک لە '' ئەیهان سەعید، ئەندامی ژووری پەیوەندیە سیاسەکانی گۆڕان، دلشاد گوهەرزی، کاروان سادق، ئومێد بەروشکی و شێروان بەروشکی "ن
پەیامنێری ناس کورد ئەوەشی خستەڕوو، سەرجەم ئەو کەسانەی دەستگیرکراون تا ئێستا چارەنوسیان نادیارە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتربێت.