گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرەنسا داواى ڕونكردنەوەى تەواو لەسەر هێرشەكەى توركيا لەناوچەى سيدەكان دەكات

2020.08.13 - 18:15
فەرەنسا داواى ڕونكردنەوەى تەواو لەسەر هێرشەكەى توركيا لەناوچەى سيدەكان دەكات

ناس کورد- 

حكومەتى فەرەنسى داواى ڕونكردنەوە لەسەر هێرشەكەى توركيا لە ناوچەى سيدەكانى هەرێمى كوردستان دەكات كە بووە هۆى كوژرانى دوو ئەفسەرى پاسەوانى سنورى عێراقى.

 

وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا بڵاويكردوەتەوە، فەرەنسا ئيدانەى ئەو گەشەسەندنە مەترسيدارە دەكات كە ڕوويدا و داواى ڕونكردنەوەى تەواو دەكات.

 

ئەوەش هاتوە، وەك پێشتريش "جان ئيف لۆرديان" لە ڕۆژى 16 تەموز لە شارى بەغدا وتى، فەرەنسا سورە لەسەر ڕێزگرتنى تەواوەتى سەروەرى خاكى عێراق و ئيدانەى هەر هێرشێك دەكات كە ئەو سەروەرييە پێشێل بكات.

 

لە چەند ڕۆژى ڕابردوودا توركيا لەرێگەى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانەوە ئۆتۆمبێلێكى پاسەوانى سنورى عێراقى كردە ئامانج و دوو ئەفسەر و سەربازێك شەهیدکران، ئەوەش لەسەر ئاستى حكومەت و حزب و لايەن و پەرلەمانتار و كەسايەتيەكان ناڕەزايى توندى لێكەوتەوە.

 

ماوەى چەندين ساڵ توركيا بە بيانووى شەڕى دژى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" بەردەوامە لە سنوربەزاندنەكانى بۆ سەر هەرێمى كوردستان و بەهۆى بۆردومانەكانيەوە دەيان هاوڵاتى كوردى شەهيد و بريندار كردووە، تائێستاش حكومەت و سەرۆكايەتى هەرێم هيچ هەڵوێستێكى فەرميان نەبووە.