ناس کورد-
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه)، رایگه‌یاند، له ئاكامی هێرشە ئاسمانییەکەی ڕۆژی سێشممەی ڕابردووی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا بۆ سه‌ر كاروانێكی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانیان شەهید بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەپەگە کە باڵی سەربازی پەکەکەیە لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: " عه‌گید گارزانی، فەرماندەی هەرێمی خواکوڕکی پەکەکە له ئه‌نجامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی توركیا له 11ی ئاب له‌گه‌ڵ به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كانی عێراق شه‌هید بووه".
ئاماژەی بەوەشكردووە: "عه‌گید گارزان، ناوی راسته‌قینه‌ی موراد کالکۆیه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی "قرس"ـه، له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه و له 1993 په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌وه كردووه و تا رۆژی شه‌هیدبوونی 27 ساڵ بێ دابڕان گه‌ریلا بووه."
لەهرشە ئاسمانییەکەی فڕۆکەکانی تورکیادا، جگە لەو فەرماندەیەی پەکەکە، دوو فەرماندەی پاسەوانی سنوریی عێراق کە هەردووکیان کورد بوون، شەهید بوون.
هەرلەدوای ئەو ڕووداوەش، حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیای بۆ به‌غدا هه‌ڵوه‌شانده‌وه کە بڕیاربوو سەردانی عێراق بکات و لەلایەن سەرۆکایەتییەکانی عێراقەوە سەرکۆنەوەی هێرشەکە کرا.
هاوكات له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رچی زووتره په‌كه‌كه و سوپای توركیا ناكۆكی و ململانێی سه‌ربازی خۆیان له خاكی هه‌رێمی كوردستان ببه‌نه ده‌ره‌وه و چیدیكه خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێته قوربانی ئه‌و شه‌ڕه.