گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دایکی سێوان قادر بەگریانەوە: داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەم بڕیاری لەسێدارەدانەکە واژوو بکات

2020.08.13 - 16:51
دایکی سێوان قادر بەگریانەوە: داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەم بڕیاری لەسێدارەدانەکە واژوو بکات

ناس کورد-

دایک و باوکی سێوان قادر، لەسەر گۆڕی کچەکەی داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد واژوو لەسەر بڕیاری لەسێدارەدانی بکوژی کچەکەی و منداڵەکانی بکات و سزاکەی جێبەجێبکرێت.

 

دوای ئەوەی ڕۆژی سێشەممە 11ی ئابی 2020، بەتۆمەتی کوشتنی هاوسەر و سێ منداڵەکەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئاب کەسوکارەکەی لەسەر گۆڕی سێوان قادر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.

 

لە کۆنفرانسەکەدا دایکی سێوان قادر، بە قوڵپی گریانەوە ڕایگەیاند: "داوا دەکەم وەک چۆن دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبار دەرکرد، ئاوهاش لە سەرۆکایەتی هەرێم واژوو بکرێت و سزاکە جێبەجێبکرێت، بۆئەوەی ئیتر جەرگی کەسی دیکە نەسوتێت و ڕووداوی لەوشێوەیە دووبارە نەبێتەوە."

 

هاوکات باوکی سێوان قادر ڕایگەیاند: "داوا لەسەرۆکی هەرێم دەکەم بڕیاری لەسێدارەدانەکە واژوو بکات و سزای ئەو تاوانبارە جێبەجێبکرێت، چونکە ئەو تاوانبارە داوا لە لە دادگا دەکات بە بڕیارەکەدا بچێتەوە و وتویەتی کە خیانەتی لێکردووە."

 

وتیشی: "چوار کەسی کوشتووە، هێشتا تۆمەتی بۆ دروست دەکات، بۆیە داوادەکەم سزاکەی جیبەجێبکرێت و لەسێدارە بدرێت، بۆ ئەوەی کەسیتر بەوشێوەیە بەسەر نەیەت."