گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوون هەر لە هەڵکشاندایە

راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم

2020.08.13 - 15:34
راگەیەندراوى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى کۆرۆنا لە هەرێم

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە هێشتا ژمارەى توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە هەڵکشاندایە.

 

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 3402  پشکنینى نوێ کراوە بەمجۆرە: (١٧٤٠ هەولێر)، (٤٢٣ سلێمانی، ١٥٤ گەرمیان)، (١٠٦٢ دهۆك)، (٢٣ هەڵەبجە).

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 569 توشبووى نوێ تۆمارکراوون بەمجۆرە: (٣٢٣ هەولێر)، (٦٩ سلێمانی، ٢٣ گەرمیان)،( ١٤٣ دهۆك)، (١١ هەڵەبجە).

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى چاکبوون لە 24 کاتژمێرى رابردوو دیارى کراوە کە 177 چاکبووە، بەمجۆرە: (٩٣ هەولێر)، (٢٨ گەرمیان)، (٤٥ دهۆك)، (١١ هەڵەبجە).

 

لە راگەیەندراوەکەدا ژمارەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسەکە دیارى کراوە کە 13 گیانلەدەستدان بووە، 9 گیانلەدەستدان لە هەولێر و 3 لە سلێمانى و 1 گیانلەدەستدان لە هەڵەبجە بووە.

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بە ئامارى گشتى دۆخى کۆرۆنا لە هەرێم دەدات کە بەمجۆرەیە:

کەڕەنتین ٢١٦٥١ هاوڵاتی،  (٢١٤٤٥ دەرچوو)

 

پشکنین ٢٣٨١٤٩  (١٠٠١٧١ هەولێر، ٧٣٥٠٦ سلێمانی، ٦٢١٩٧ دهۆك، ٢٢٧٥ هەڵەبجە)

 

تووشبوون ١٩٣٣٥   (٧٥٩٣ هەولێر، ٩٥٩٧ سلێمانی، ١٥٣٦ دهۆك، ٦٠٩ هەڵەبجە)

 

چاکبوون ١٠٨٢١  (٣٩٧٩ هەولێر، ٥٧٤٩ سلێمانی، ٥٧٨ دهۆك، ٥١٥ هەڵەبجە)

 

لەژێر چارەسەر ٧٨١٥  (٣٤٠٢ هەولێر، ٣٣٨٤ سلێمانی، ٩٤٧ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)

 

مردن ٦٩٩   (٢١٢ هەولێر، ٤٦٤ سلێمانی، ١١ دهۆك ، ١٢ هەڵەبجە)