گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند پێشنیارێک لەئارادایە

کەى دەوامی زانكۆ ‌و پەیمانگەكان دەستپێدەکات؟

2020.08.13 - 13:19
کەى دەوامی زانكۆ ‌و پەیمانگەكان دەستپێدەکات؟

ناس کورد-

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر ئەوە دەدرێت كەی دەوامی زانكۆ ‌و  پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەكاتەوە.

 

عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژەى بەوە کرد، هەفتەی داهاتوو بڕیار لەسەر کاتى دەستپێکردنى دەوامی زانكۆ ‌و  پەیمانگەكان بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2020بۆ 2021، دەدرێت.

 

وتیشى "ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا هەفتەی داهاتوو كۆدەبێتەوە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر رۆژێك دەدرێت".

 

عەباس ئەکرەم، رونیکردەوە، لیژنەیەك بە سەرپەرشتی بریكاری وەزارەت بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن پێكهاتووە و لیژنەكە چەند پێشنیازێكی جیاوازی كردووە.

 

جەختیشى کردەوە، یەكێك لە پێشنیازەكان ئەوەیە لە 1-9وە دەوام بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەست پێبكات، دیارە پێشنیازی دیكەش كراوە، بەڵام هەمووان چاوەڕێی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت دەكەین بۆ چۆنێتی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن.