گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سزاکانى ئەمریکا چەندین ملیار دۆلار زیانى بە ئێران گەیاندووە

2019.04.22 - 18:29
سزاکانى ئەمریکا چەندین ملیار دۆلار زیانى بە ئێران گەیاندووە

ناس كورد-

.

ئەمریکا جەختى لەسەر بەردەوامى سزاکانى سەر ئێران کردەوە، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتەش وتى، تا ئێستا بە بڕى 10 ملیار دۆلار زیانیان بە ئێران گەیاندووە.

.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانەی کۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی: "سەرۆك ترەمپ بڕیاری لێبوردنی مامەڵەی بازرگانی هەندێ وڵاتی لەگەڵ ئێراندا هەڵوەشاندۆتەوە، سزاکانى ئەمریکا تا ئێستا زیانى 10 ملیار دۆلاری بە ئێران گەیاندووە".

.

پۆمپیۆ داواى لە وڵاتە هاوپەیمانەکانى ئەمریکا کرد، مامەڵەکانیان بەتەواوى لەگەڵ ئێران ڕاگرن و جێگرەوەى ئێران بۆخۆیان بدۆزنەوە، بەتایبەت مامەڵەى نەوتى لەگەڵ ئێران.

.

وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا پەیامێکى ئاراستەى هاوڵاتیانى ئێران کرد و ڕایگەیاند: "دەمانەویت گەلی ئێران ئەوە بزانن، كە ئێمە گوێبیستیان دەبین، لێخۆشبوونیشمان نیە بۆ هەر لایەنێک بیەوێت بیانچەوسێنێتەوە".

.

ئەم لێدوانانەى پۆمپیۆ پاش ئەوە هات، سەرۆکى ئەمریکا بڕیارىدا بە هەڵوەشاندنەوەى بڕیارى لێبوردنى ئەو وڵاتانەى کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن.

.

.