گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەى ڕۆشنبیرى: لە بودجەى 2021دا بەخشینى ماددى دەدرێتە ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان

2020.08.13 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى ڕۆشنبیرى: لە بودجەى 2021دا بەخشینى ماددى دەدرێتە ڕۆژنامەنووسان و هونەرمەندان

ناس کورد-

لیژنەى ڕۆشبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوار لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، لە بودجەى 2021دا بەخشینى ماددى دەدرێتە رۆژنامەنووسان و نووسەران و هۆزانڤان و هونەرمەندان و زەویشیان پێدەبەخشرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەشار کیکى، ئەندامى لیژنەى ڕۆشبیرى و گەشتوگوزار و شوێنەوار لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى بۆ دەزگاکانى راگەیاندنى عێراق، ئاماژەى بەوە کرد، لیژنەکەیان بڕیاریانداوە ڕۆژى 16ى ئەم مانگە میواندارى نەقیبى ڕۆژنامەنووسان بکەن بۆ گفتوگۆکردنى دۆخى ڕۆژنامەگەریى عێراق و  کاریگەرى ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەر کارى گەڕانى بابەتى ڕۆژنامەنووسان و تەندروستییان.

 

وتیشى، هاوکات لەگەڵ نەقیبى رۆژنامەنووسانى عێراق باس لە دۆسیەى دابەشکردنى زەوى بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەکەین کە شایستەن و خۆیان تەنها بۆ کارى رۆژنامەنووسى تەرخان کردووە جا چ ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسان بن یاخود ئەندامى یەکێتیى ڕۆژنامەنووسان بن.

 

کیکى جەختى کردەوە، لیژنەکەیان لەگەڵ پارێزگاکانى عێراق گفتوگۆ دەکات بۆ دابینکردنى زەوى بۆ ڕۆژنامەنووسان بەتایبەتى ئەوانەى تەنها خۆیان بۆ ئەو کارە تەرخان کردووە.

 

پەرلەمانتارەکەى عێراق رونیکردەوە، لیژنەکەیان داواى لە وەزیرى ڕۆشنبیرى کردووە ڕاپۆرتێکیان لەبارەى ئەو بەخشینە مادییانە بداتێ کە دراوە بە ڕۆژنامەنووسان و نووسەران و هونەرمەندان و هۆزانڤانان.

 

جەختیشى کردەوە لە بودجەى 2021دا لەچوارچێوەى شایستە داراییەکانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى بڕگەى بەخشینى ماددى بەو توێژانە جێگیر دەکرێت.