گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’لەگەڵ هەرێم لەپەیوەندیداین بۆ دۆزینەوەیان’

عێراق هەوڵی ئاشكراكردنی ئەو کەسانە دەدات كە زانیارییان داوەتە فڕۆكەكانی توركیا

2020.08.13 - 10:34
عێراق هەوڵی ئاشكراكردنی ئەو کەسانە دەدات كە زانیارییان داوەتە فڕۆكەكانی توركیا

ناس کورد- 

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق ئاشكرای کرد، لیژنەیەكیان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە پێکهێناوە كە زانیارییان داوە بە توركیا بۆ ئەوەی بۆردومانی ئۆتۆمبیلی دوو ئەفسەری باڵای پاسەوانی سنوری عێراق بكەن كە بەو هۆیەوە گیانیانلەدەستدا.

 

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق بەمیدیاكانی ڕوسیای ڕاگەیاند، لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ دۆزینەوەی ئەو هەواڵدەرەی كە زانیاری داوەتە توركیا بۆ دەستدرێژییە ئاشكراكانی كە بووە هۆی كوژرانی دوو گەورە ئەفسەرییان لەسوپای پاسەوانی سنور.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەماهەنگی و پەیوەندی لەنێوان فەرماندەی ئۆپراسیونە هاوبەشەكان و دەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی تایبەت بە بۆردومانی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی توركیا كە ئۆتۆمبێلی دوو ئەفسەری سوپای سنوری عێراقی كردە ئامانج لەناوچەی سیدەكانی سەر بەپارێزگای هەولێر.

 

ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایەی عێراق باسی لەوەش كرد، پەیوەندییەكان بەمەبەستی ئاشكراكردنی ئەو میكانیزمەیە كە توركەكان بۆ بۆردومانەكانیان پشتیان پێبەستووە و هەروەها ئاشكراكردنی ئەوانەی زانیارییان پێدەدەن و چۆن ئاڕاستەی فڕۆكەكان كراوە بۆ بۆردومانكردنی ئۆتۆمبێلێكی سەربازی كە ئامر لیوایەكی پاسەوانی سنور و ئامر فەوجێكی گواستووەتەوە و بۆردومانەكەش بووەتە هۆی كوژرانیان.

 

جەختیشی لەوە كردەوە، دەستدرێژییەكانی توركیا مەترسیدارن و ناكرێت بەردەوام بن.