گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى کارەباى عێراق: دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر لە بەغدا خراپترە

2020.08.13 - 09:42
وەزیرى کارەباى عێراق: دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر لە بەغدا خراپترە

ناس کورد-

وەزیری کارەبای عێراق ڕایگەیاند، بۆ بەردەوامبوونی تەزووی کارەبا لەعێراق، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستییان بەزیاتر لە ملیارێک دۆلاره بۆ ئەوەی نۆژەن بکرێنەوە، دەشڵێت "دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر لە بەغدا خراپترە".

 

ماجد حەنتوش، وەزیری کارەبای عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ یەکێک لە کەناڵە عێراقییەکان رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی پارێزگای بەسرە دۆخێکی تایبەتی هەیە لەئێستادا هەموو تواناکانمان خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی 20 کاتژمێر کارەبا بۆ هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە دابین بکەین".

 

 حەنتوش ئاماژەی بەوە کرد "بەرهەمهێنانی کارەبا لەعێراق 8 تا 10 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباش بۆ ئەوەی بەردەوامبن لە پێدانی کارەبا پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە و ئەو کارەش پێویستى بە نزیکەی ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلارە".

 

بەوتەى وەزیرى کارەباى عێراق، بەستنەوەی تۆڕی کارەبای نیشتیمانی عێراق بە تۆڕی کارەبای وڵاتانی کەنداو سودێکی زۆری دەبێت و ئەو تۆڕەشی کە لەئێرانەوە ڕاکێشراوە تەنها لە وەرزی هاویندا سودی لێوەردەگیرێت.

 

دەربارەی پرسی هاوردەکردنی کارەبا لەهەرێمی کوردستانەوە، حەنتوش جەختى لەسەر خراپى دۆخى بەرهەمهێنانى کارەباى لە هەرێمى کوردستان کرد و لەو بارەیەوە وتى "دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەولێر لە ئێستادا لە بەغدا خراپترە".