گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانيى عێراقى - توركى: ئەنقەرە هەموو هاوڕێكانى لەدەست دەدات

2020.08.13 - 08:42
ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانيى عێراقى - توركى: ئەنقەرە هەموو هاوڕێكانى لەدەست دەدات

ناس کورد- 

سەرۆكى ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانيى عێراقيى - توركيى رایگەیاند، دەستدرێژيیەكانى ئەنقەرە واى لێدەكات كە سەرجەم هاوڕێكانى لەدەست بدات.

 

زافر عانى، سەرۆكى ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانيى عێراقيى - توركيى  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "لە پۆستەكەى خۆمەوە وەك سەرۆكى ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانى عێراقى - توركى جارێكى تر جەخت دەكەمەوە كە دەستدرێژيەكانى ئەنقەرە بۆ سەر عێراق دەبێتە هۆى ئەوەى ئەو وڵاتە سەرجەم هاوڕێكانى لەدەست بدات".

 

باسى لەوەشكرد، كەس ناتوانێت بيانوو بۆ دەستدرێژيەكانى توركيا بهێنێتەوە هەرچيەك بێت، ئەوەش بەهۆى ئەوەى بابەتەكە پەيوەندى بە سەروەرى خاكى عێراق و ڕێزگرتنى سنورەكەيەوە هەيە.

 

ئاماژەى بەوەشدا، بوونى پارتى كرێكارانى كوردستان "پەكەكە" هۆكار نييە بۆ بۆردومانكردنى گوندە سنوريەكانى عێراق و كوشتنى هاووڵاتيانى بێتاوان و ئەنجامدانى پرۆسەى سەربازى تاكلايەنە، پێويستە ئەنقەرە كێشە ناوخۆييەكانى بەو ڕێگەيە چارەسەر بكات كە خۆى پێى گونجاوە، بەڵام دوور لە سنورەكانى عێراق.

 

سەرۆكى ليژنەى هاوڕێيەتى پەرلەمانى عێراقى - توركیى باسى لەوەشكردوە، پشتگيرى ڕاگەیەندراوەکەى وەزارەتى دەرەوەى عێراق و گرتنەبەرى رێوشوێن دەكەين و داوا لە حكومەتيش دەكەين هەموو ڕێگەيەكى سياسى بگرێتە بەر بۆ پاراستنى سەروەرى عێراق و گيانى هاووڵاتيان.