گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەکى نوێى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنی بۆ ئەو کۆمپانیایانەى کە لە عێراق کاردەکەن

2020.08.13 - 08:28
ئاگادارییەکى نوێى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنی بۆ ئەو کۆمپانیایانەى کە لە عێراق کاردەکەن

ناس کورد-

دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق داواى لەو کۆمپانیا فڕۆکەوانیانە کرد کە لە عێراق کاردەکەن، گەشتیارە ڕۆشتوو و هاتووەکانیان ئاگادار بکەنەوە بە ئەنجامدانى پشکنینى (پى سى ئاڕ) دوو ڕۆژ بەر لە ئەنجامدانى گەشتەکانیان.

 

لە راگەیەندراوێکى دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراقدا ئاماژە بەوە کراوە، لەپێناوى دەستەبەرکردنى گەشتێکى ئارام بۆ هاووڵاتیان، دەسەڵاتى فڕۆکەوانى مەدەنى عێراق جەختى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە سەرجەمى کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان ئەوانەى لە وڵات کاردەکەن گەشتیارە ڕۆشتوو و هاتووەکانیان بۆ فڕۆکەخانەکانى عێراق ئاگادار بکەنەوە لە ئەنجامدانى پشکنینى (پى سى ئاڕ) 48 کاتژمێر بەر لە ئەنجامدانى گەشتەکانیان.

 

راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، ئەم ڕێکارە بەگوێرەى داواکارى و ڕێنماییەکانى وەزارەتى تەندروستى و لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى نیشتیمانى ئەنجام دەدرێت.