گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگر لە پوشو پاوان و دارستانی ئەو شوێنانە کەوتۆتەوە

فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی برادۆستیان کرد  

2020.08.12 - 23:52
فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی برادۆستیان کرد  

ناس کورد- ئاکۆ حەمەد رابی

ئەمشەو چوارشەممە (12ی ئابی 2020) فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەچڕی دەستیانکردوە بە بۆردومانکردنی چەند ناوچەیەکی سنوری برادۆست لە ناحیەی سیدەکانی قەزای سۆران.

 

جەلال عوزێر موختاری ناوچە سنوریەکان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " لەدوای کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو دوو فڕۆکەی سوپای تورکیا بەچڕی بۆردومانی خواکوڕک، گەلی ڕەش، دەراو و بندێوانە دەکەن لەسنوری برادۆست ".

 

باسی لەوەشکرد کە بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە پوشو پاوان و دارستانی ئەو شوێنانە کەوتۆتەوە.

 

ئەو موختارە ئاماژەی بەوەشدا کە هیچ زانیارییەکیان لەبەردەست نیە لەسەر زیانی گیانی بۆردومانەکەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە وڵات برادۆستی شایەتحاڵ لە ناوچەکەوە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، لەماوەی 24کاتژمێری ڕابردودا بەردەوام فڕۆکەی چاودێری بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئێوارەی دوێنێ بە هۆی بۆردومانی تورکیاوە دوو فەرماندەی پاسەوانی سنور (IBP) شەهید بوون و دوانیش بریندار بوون.