گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستى جيهانى: تەقينەوەى بەيروت نيوەى نەخۆشخانەكانى ئەو شارەى لەكارخستوە

2020.08.12 - 21:47
تەندروستى جيهانى: تەقينەوەى بەيروت نيوەى نەخۆشخانەكانى ئەو شارەى لەكارخستوە

ناس کورد- 

ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى بڵاويكردەوە، بەهۆى تەقينەوەكەى بەندەرى بەيروت 50%ى نەخۆشخانەكانى ئەو شارە لە كار وەستاون.

 

لەو بارەيەوە ئيمان شنقيتى، نوێنەرى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا وتى "نەخۆشخانەكانى شارى بەيروت كێشەى كەمى پێداويستى پزيشكيان هەيە، ئەوەش نەخۆشخانە حكوميەكان و تايبەتيەكانيش دەگرێتەوە".

 

وتیشى "زياتر لە يەك سەردانى مەيدانى كراوە بۆ زانينى پێداويستيەكانى ئەو نەخۆشخانانە، بەڵام تەقينەوە كارى لە تواناى چارەسەركردن لە نەخۆشخانەكان كردوە".

 

نوێنەرەكەى ڕێكخراوى تەندروستى جيهانى ئاشكراى كردوە، سەرەڕاى ئەوەش نيوەى نەخۆشخانەكانى بەيروتى پايتەختى لوبنان بەهۆى تەقينەوەكە و زەرەر و زيانەوە لەكار وەستاون و تواناى وەرگرتنى نەخۆشيان نييە.

 

بەهۆى تەقينەوەى شارى بەيروت كە بەهۆى خراپ هەڵگرتنى مادەى نيتراتى ئامۆنيۆمەوە بوو لە بەندەرى ئەو شارە زياتر لە 170 كەس گيانيان لەدەستدا و زياتر لە 6 هەزار كەسيش بريندار بووت، هەروەها زەرەر و زيانى زۆريشى لە سەدان تەلار و خانوو و بارەگادا.