گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر یەکێکە لە زۆرترینەکان

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. توشبووان 160 هەزاری تێپەڕاند

2020.08.12 - 15:53
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. توشبووان 160 هەزاری تێپەڕاند

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنای لە وڵات ڕاگەیاند کە 19 هەزار و 993 پشکنین کراوە و بەهۆیەوە سێ هەزار و 441 توشبووی نوێی نەخۆشییەکە دەستنیشان کراون.

 

بەپێی ئامارەکەى ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە 160 هەزار و 436 حاڵەت، توشبووە نوێیەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشبووە:

 

بەغدا\ڕەسافە: 207

بەغدا\کەرخ: 311

شاری پزیشکی: 98

نەجەف: 154

سلێمانی: 108

هەولێر: 389

دهۆک: 69

کەربەلا: 287

کەرکوک: 220

دیالە: 86

واست: 202

بەسرە: 577

میسان: 128

بابل: 58

دیوانیە: 54

زیقار: 125

موسەنا: 140

نەینەوا: 73

سەڵاحەدین: 60

 

هەر بەپێی ئامارەکە، دوو هەزار 439 حاڵەتی چاکبوونەوە تۆمار کراون و ژمارەى گشتیی ئەو کەسانەى نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە گەیشتووەتە 114 هەزار و 541 حاڵەت، واتە 71.4%ی کۆی توشبووان چاکبوونەتەوە.

 

هەر لەو 24 کاتژمێرەدا، 57 حاڵەتی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراون، ژمارەى گشتیی مردووانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 588 حاڵەت.