گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاسبکارانیش ناڕازین

بازاڕی دهۆک بە تەواوی چۆڵکرا (وێنە و ڤیدیۆ)

2020.08.12 - 15:30
بازاڕی دهۆک بە تەواوی چۆڵکرا (وێنە و ڤیدیۆ)

ناس کورد-

پەیامنێری ناس کورد ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک ناوبازاڕی ئەو شارەیان بە تەواوەتی چۆڵکرد و دوکاندار و کاسبکارانیش ناڕەزایەتی دەردەبڕن. 

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، پەیامنێری ناس کوردی وت، بە بیانوی دەرمان ڕشتن لە ناو بازاڕدا، تەواوی دوکانەکان داخراون و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت بچێتە ناو بازاڕەوە.

 

وتیشی، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لە چەند شوێنێکی جیا جیا بڵاوەیان پێکراوە و ڕێگە لە کۆبوونەوەى خەڵکی دەگرن.

 

دەشڵێت، بەشێک لە دوکاندار و کاسبکاران دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە بەڵام هێزە ئەمنییەکان دوریان خستوونەتەوە.

me_ga.php?id=713

بڕیار بوو ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێم خۆپیشاندانێک بە ڕێوەبچێت، دوێنێشعەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و ڕێگە بەهیچ خۆپیشاندانێک نادەن، دەشڵێت، لای ئەوان هیچ کەس پارێزبەندی نییە و لە پەرلەمانتارەوە تا وەزیر لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکەن.

 

زیاتر بخوێنەوە: پارێزگاری دهۆک: هیچ کەس لای ئێمە خاوەنی پارێزبەندی نییە و ڕێگە بە خۆپیشاندان نادەین

 

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەى دەستی ناس کورد کەوتووە، بازاڕی شارەکە بە تەواوەتی چۆڵ کراوە.