گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵانى ئەمریکیدا بەرزبوونەوەى گەورەى بەخۆوە بینیوە

2020.08.12 - 13:48
توشبوون بە کۆرۆنا لەناو منداڵانى ئەمریکیدا بەرزبوونەوەى گەورەى بەخۆوە بینیوە

ناس کورد-

 

لە چوار هەفتەى ڕابردوودا توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەناو منداڵاندا لە ئەمریکا بەڕێژەى 90% بەرزبوونەوەى بەخۆوە بینیوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتێکى ئەکادیماى ئەمریکى بۆ پزیشکى منداڵ.

 

بەپێى راپۆرتەکە، ئەنجامى پشکنینى کۆرۆناى 380 هەزار منداڵ ئیجابى بوون تا شەشى ئاب، لەکاتێکدا ئامارەکە گەیشتبووە 180 هەزار توشبوو بەپێی ئەو ئامارانەى دواى نۆى تەموز بڵاوکرانەوە.

 

بەپێی راپۆرتەکە کە بەهاوکارى ئەکادیمایەکە و کۆمەڵەى نەخۆشخانەکانى منداڵان ئامادەکراوە، منداڵان نزیکەى 9.1%ى کۆى توشبووانى کۆرۆنا پێکدەهێنن لە ئەمریکا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئامارەکان توشبوونى 501 منداڵ لەناو هەر 100 هەزار کەسێکدا نیشاندەدات لە ئەمریکا. 

 

منداڵان ڕێژەى 3-12%ى کۆى ئەو پشکنینانەیان بۆ کراوە کە لەئەمریکا کراون، کە رێژەى 3.7-18.6%ى ئەنجامەکانیان ئیجابی بوون.

 

هەروەها منداڵان ڕێژەى 0.4%ى کۆى مردوان پێکدەهێنن بەهۆى کۆرۆناوە لەهەندێ ویلایەتى ئەمریکا، لەکاتێکدا لە 19 ویلایەت هیچ حاڵەتێکى مردنى منداڵان تۆمارنەکراوە.

 

سەرەڕاى بەرزبوونەوەى ئامارى توشبووان لەلاى منداڵان، راپۆرتەکە باسى لەوەکردووە دەرکەوتنى نیشانەى توندى پەتاکە لاى منداڵان دەگمەنە، رەوانەکردنى منداڵان بۆ نەخۆشخانە و گەیشتنى بە مردن هێشتا حاڵەتى ناباوە.