گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی دیاری سلێمانی لە ’’ماڵەکەیدا خۆی کوشت’’

2020.08.12 - 12:58
پزیشکێکی دیاری سلێمانی لە ’’ماڵەکەیدا خۆی کوشت’’

ناس كورد-

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ دكتۆر یاسین تاهیر، پزیشكی هەناوی لە ماڵەکەى خۆیدا لە گەڕەکی توی مەلیکی شاری سلێمانی بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ی ئابی 2020، سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی، "ئەو پزیشکە لە قاتی سەرەوەى ماڵی خۆیان بووە و منداڵەکانی لە قاتی خوارەوە، ژنەکەشی لە دەوام بووە، لە دەمانجەیەکی جۆری "تارق" فیشەکێکی بە سەری خۆیەوە ناوە و خۆی کوشتووە."

 

وتیشی، تیمەکانی بەڵگە و تاوان چوونەتە سەر ڕووداوەکە و هێشتا هۆکاری خۆکوشتنەکەى دیار نییە.

 

جەختیشیکردەوە کە تەرمی ناوبراو براوەتە پزیشکی دادی و بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە خۆی کوشتووە.

me_ga.php?id=710