گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کار بۆ باشکردنى جۆرى ماددەکان دەکرێت

وەزیری بازرگانی ’’دەستپێکردنەوەى دابەىشکردنى بەشە خۆراکی’’ ڕاگەیاند

2020.08.12 - 09:11
وەزیری بازرگانی ’’دەستپێکردنەوەى دابەىشکردنى بەشە خۆراکی’’ ڕاگەیاند

ناس كورد-

وەزیرى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتى دارایی بودجەى پێویستى بۆ دابینکردوون بەمەبەستى کڕینى ماددەکانى بەشە خۆراک و دابەشکردنى بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها لە هەفتەى داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنى دەکەن.

 

عەلا جبورى، وەزیرى بازرگانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى نیمچە فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، وەزارەتى دارایی 91 ملیۆن دۆلارى تەرخانکردووە بۆ کڕینى ماددەکانى بەشە خۆراک و دابەشکردنى بەسەر هاوڵاتییاندا لەرۆژانى داهاتوودا.

 

وتیشى، "لە هەفتەى داهاتووەوە دەستدەکەین بە دابەشکردنى بەشەخۆراک بەسەر هاوڵاتیاندا".

 

وەزیرى بازرگانى عێراق جەختیکردەوە، کاردەکەن لەسەر زیادکردنى بڕە پارەى تایبەت بە بەشە خۆراک، بۆ باشکردنى جۆرى خۆراکەکان، لەدواى تەواوبوونى قەیرانى دارایی و ئابورى.

 

ڕونیشیکردەوە، گرێبەست دەکەن بۆ کڕینى شەکر و زەیت، بەڵام پێویستیان بە کڕینى ئارد نییە، چونکە عێراق بۆ دابینکردنى ئەو ماددەیە گەیشتووەتە ئاستى خۆبژێوى کە بەشى چەند ساڵێک دەکات.