گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسينگەى سيستانى ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى پێدانی یەک ملیار ملیارێک دۆلار بە ئێران

2020.08.11 - 23:02
نوسينگەى سيستانى ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى پێدانی یەک ملیار ملیارێک دۆلار بە ئێران

 

ناس کورد- 

سەرچاوەيەك لە نوسينگەى عەلى سيستانى، مەرجەعى باڵاى ئايينى شيعە لە عێراق ئەو دەنگۆيانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن، سيستانى بڕى يەك مليار دۆلار هاوكارى پێشكەشى ئێران كردووە بۆ ڕوبەڕوبونەوەى كۆرۆنا.

 

سەرچاوەكانى هەواڵى عێراقى بڵاويانكردوەتەوە، سەرچاوەكەى نوسينگەى سيستانى ئەو دەنگۆيانەى ڕەتكردوەتەوە كە لە ڕاگەياندنەكانەوە لە زارى حسێن عەلى شەهريارى، پەرلەمانتارى ئێران لەسەر پشكى شارى زاهدان بڵاوكراوەتەوە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، گوايە كە سيستانى بڕى يەك مليار دۆلارى وەك هاوكارى پێشكەشى ئێران كردوە بۆ كڕينى ئامێرى پزيشكى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا و ئێرانيش پارەكەى داوە بە پێداويستى پزيشكى بۆ پارێزگاكانى سيستان و بلوجستان، بەڵام ئەو زانياريانە دوورن لە ڕاستيەوە.

 

سەرچاوەكە تەئكيديشى كردوەتەوە، ڕاستيەكە ئەوەيە كە هەندێك كەسايەتى خێڕخواز ژمارەيەك ئامێرى پزيشكيان بۆ ڕوبەڕوبونەوەى كۆرۆنا بەخشيوەتە چەند نەخۆشخانە و ناوەندێكى تەندروستى ئێران، ئەويش لەڕێگەى نوسينگەى سيستانيەوە لە شارى قوم.

 

ئەوەشى ئاشكراكردوە، نرخى پێداويستیيە پزيشكيەكان نەگەيشتوەتە مليۆنێك و 500 هەزار دۆلار و ئەو بڕەى بڵاوكراوەتەوە خەياڵييە و هيچ بنەمايەكى ڕاستى نييە.