گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

رونکردنەوەی وەزیری تەندروستی لەبارەی گرانی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان

2020.08.11 - 21:51
رونکردنەوەی وەزیری تەندروستی لەبارەی گرانی نرخی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان

ناس کورد-

وەزیری تەندروستیی هەرێم لەبارەی چارەسەری کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند، هەر نەخۆشێک لە نەخۆشخانەی گشتییەوە بەناچاری بنێردرێتە نەخۆشخانەی تایبەت، چارەسەرەکەی بەخۆڕایی دەبێت.

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "بەهۆی زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا بڕیارمانداوە، ژمارەی قەرەوێڵەکان لە نەخۆشخانە گشتییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا زیادبکرێن، بۆئەوەی زۆرترین تووشبوو لە نەخۆشخانە گشتییەکان چارەسەر وەربگرن."

 

سەبارەت بە کەرتی تایبەت بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا، وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد: " دۆخەکە وایە کە پێویستمان بە هاوکاریی کەرتی تایبەتە، ئەو نرخانەشی کە دیاریمانکردوون، پێشتر زۆر زیاتربوون."

 

جەتیشیکردەوە: "هەر نەخۆشێک لەلایەن تیمە پزیشکییەکانی نەخۆشخانە گشتییەکانەوە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت بکرێت، ئەوا هەموو تێچوویەکی بەخۆڕایی دەبێت تاوەکو چارەسەرکردنی و زۆربەی نەخۆشخانەکان رەزامەندییان داوە".

 

وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕونیشیکردەوە، هەوڵدەدەن جارێکی دیکەش بە نرخەکاندا بچنەوە و کەمتریشی بکەنەوە.