گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێكۆڵينەوەيەكی نوێ: لەڕێگەى سەيركردنى چاوەوە دەزانرێت ئەوانەى نەخۆشى دڵيان هەيە چەند دەژين

2020.08.11 - 21:26
لێكۆڵينەوەيەكی نوێ: لەڕێگەى سەيركردنى چاوەوە دەزانرێت ئەوانەى نەخۆشى دڵيان هەيە چەند دەژين

ناس کورد- 

بەگوێرەی لێكۆڵينەوەيەكى نوێ، بە سەيركردنى چاوى ئەو كەسانەى كە كێشەى دڵيان هەيە و دڵيان تووشى شكست دەبێت، پزيشكان دەتوانن بزانن كە نەخۆشەكە چەندى ماوە لە ژياندا و کەی دەمرێت.

 

ماڵپەڕى دەيلى مەيڵى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، شارەزايان ئاشكرايانكردوە، ئەو نەخۆشخانەى گلێنەى چاويان گەورەترە، زياتر تواناى ئەوەيان هەيە كە لە لەكاركەوتنى دڵ ڕزگاريان بێت و لە دەرەوەى نەخۆشخانەكان ژيانيان بەسەر بەرن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لێكۆڵينەوەكە لەسەر 870 نەخۆش كراوە و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە كە كێشەى زۆريان لە دڵياندا هەبووە، دواتريش بەپێى گلێنەى چاويان كراون بە دوو بەشەوە.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، ئەوانەى كە گلێنەى چاويان بچوكتر بووە زياتر مەترسى ئەوەيان لەسەر بووە كە بەهۆى كێشەى دڵيانەوە گيانلەدەستبدەن، 47% ى ئەوانەى كە گلێنەى چاويان بچوكترە بەهۆى تێكچونى بارودۆخيان گەڕێنراونەتەوە نەخۆشخانە، لەكاتێكدا تەنها 28% ى ئەوانەى گلێنەى چاويان گەورەترە گەڕێنراونەتەوە.

 

لاى خۆيەوە دكتۆر كوهى نوزاكى، عەميدى لێكۆڵينەوەكە لە نەخۆشخانەى زانكۆى كيتاساتو لە ژاپۆن دەڵێت، ئەنجامەكانمان ئاماژە بەوەدەدەن كە ناوچەى گلێنەى چاو ڕێگەيەكى نوێيە بۆ دياركردنى مەترسى مردن و گەڕانەوە بۆ نەخۆشخانە لەسەر ئەوانەى نەخۆشى دڵيان هەيە، ئەوەش هاوكارە بۆ كاركردن لەسەر ئەو بابەتە و باشتركردنى پێشبينيەكان.

 

%45 ى ئەو نەخۆشخانەى كە كێشەى شكستى دڵيان هەيە دواى ئەوەى دەچنە نەخۆشخانە دواى 12 مانگ لە چوونە نەخۆشخانە گيان لەدەستدەدەن، زۆرينەى ئەوانى تريش نزيكەى 5 ساڵ دەژين.

 

لێكۆڵينەوەكە لەسەر ئەو نەخۆشانە كراوە كە لەنێوان ساڵانى 2012 بۆ 2017 بەهۆى كێشەى شكستى دڵيان چوونە نەخۆشخانە و ڕێژەى مامناوەندى تەمەنيان 67 ساڵ بووە و 37% يان ژن بوون.