گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەبوبەکر هەڵەدنی زانیاری زیاتر ئاشکرا دەکات

ناس كورد وردەكارى دروستكردنى بزوتنەوەيەكى سياسى نوێ لە هەرێم ئاشكرا دەكات (تايبەت)

2020.08.11 - 19:28
ناس كورد وردەكارى دروستكردنى بزوتنەوەيەكى سياسى نوێ لە هەرێم ئاشكرا دەكات (تايبەت)

ناس کورد- 

گروپێك لە كەسايەتى سياسى و ڕۆشنبير و ئەندامانى حزبەكانى تر و بێلايەنەكان سەرقاڵى جموجوڵن بۆ پێكهێنانى بزوتنەوەى سياسى نوێ لە هەرێمى كوردستان و ئەبوبەكر هەڵەدنى، ئەندامى پەرلەمانى كوردستانیش کە خۆی یەکێکە لەوان دەڵێت، بزوتنەوەکە لە كەسانى سەربەخۆ و ئەو كەسانە پێك دێن كە لە هێزەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆن بوون و ئێستا لەماڵى خۆيان دانيشتون و بڕوايان بە گۆڕانكارييە.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنى تایبەت بە ناس کوردی وت، "جوگرافیای بزوتنەوە سیاسیەکەش لە زاخۆوە تا گەرمیان دەبێت، چەند کاساسیەتییەکی سیاسی دیاریش پشتیوانییان دەکەن."

 

وتشی، "ناوى كەس ئاشكرا ناكەم بەڵام گفتوگۆ و ڕاوێژى بەردەوام هەيە له هەموو ناوچەكانى كوردستان بۆ تێپەڕاندنى ئەم دۆخە چەقبەستوە، ئەم هێزانەى ئێستا بە دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆنەوە لەلايەن خەڵكەوە تێپەڕێنراون و جوڵەيان هەر ئەوەندەيە و لە بازنەيەكى سنورداردايە."

 

سەبارەت بەوەى كە ئەم هێزە لە چ حزب و لايەنێك جيادەبێتەوە وتى، ئەم هێزە لەو كەسانە پێكدێت كە لە هێزەكانى دەسەڵات و ئۆپۆزسيۆن بوون و ئێستا لەماڵى خۆيان دانيشتوون و بڕوايان بە گۆڕانكارى هەيە و بڕوايان بە تێپەڕاندنى ئەم دۆخە چەقبەستوە هەيە.

 

هەڵەدنى جەختیشیکردەوە کە "خەڵكى تيايە پێشتر سياسەتى كردوە و تياشيايەتى پێشتر لە هيچ حزبێكى سياسى كارى نەكردووە، ئەم دۆخەى ئێستا بەڕاستى پێويستى بە گۆڕانكارى ڕيشەيى هەيە و نابێت ئێمە لە ئاستێكدا بوەستين."

 

هەرچى سەبارەت بە سەركردايەتى بزوتنەوەكەيە كە ئايا لەلايەنێكى سياسى ديارىكراو دێنە دەرەوە وتى، تائێستا سەركردايەتى بزوتنەوەكە دەستنيشان نەكراوە و تەنها گفتوگۆ و ڕاگۆڕينەوە هەيە لەسەر ئەوەى لە داهاتوو چى بكرێت و چۆن ئەم دۆخە تێپەڕێنين و سياسەت بگەڕێنينەوە بۆ سەر شاڕێگەى خۆى.

 

سەبارەت بەوەى كە ئايا خۆى بەشێكە لەو حزبە ئەوەى بە ناس كورد وت، "من تائێستا هيچ بڕيارێكم لەو بارەيەوە نەداتەوە و جارێ وەك كارەكتەرێك لە گفتوگۆكاندام."

 

دەربارەى دەنگۆى ئەوەى كە بەشى سەرەكى حزبەكە لە يەكگرتوويى ئيسلامى جيادەبێتەوە ئەو پەرلەمانتارە ڕەتيكردەوە و ئاماژەى بەوەدا، ئەو دەنگۆيە ڕاست نييە.