گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ زیاتر لە 2 هەزار حاجی بۆ پشكی هەرێم زیاد دەكرێت

2019.04.22 - 16:34
بۆ وەرزى حەجى ئەمساڵ زیاتر لە 2 هەزار حاجی بۆ پشكی هەرێم زیاد دەكرێت

ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح

.

بڕیارە بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ زیاتر لە 2 هەزار کەس بۆ ئەنجامدانى حەج بۆ پشكی هەرێمی كوردستان  زیاد بكرێت، لیژنەیەكی تایبەتیش بۆ ئەو پرسە لە هەرێمەوە ڕەوانەی بەغداد كراوە.

.

نەبەز ئیسماعیل وتەبێژی وەزارتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە دوێنێەوە لیژنەیەكی تایبەت لەلایەن وەزارتەکەمانەوە، ڕەوانەی بەغداد كراوە بۆ وەرگرتنی پشكی هەرێمی كوردستان لەو پشكەی كە بۆ عێراق زیاد كراوە بۆ وەرزی حەجی ئەم ساڵ 2019".

.

وتەبێژەکەى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم وتیشی، بڕیارە پشكی هەرێمى کوردستان لەو زیادبوونە لە 2 هەزار ناو زیاتر بێت.

.

بە گورێرەى ئامارەکانى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى پاش وەرگرتنى ئەو ژمارەیە بۆ هەرێم، ژمارەی حاجیانی هەرێمى کوردستان لە 4 هەزار و 880 کەسەوە بۆ 7 هەزار زیاد دەبێت.

.

"بڕیارە پاش دوو ڕۆژ لیژنەكەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە و میکانیزمى دیاریکردنى ئەو 2 هەزار ناوە دەستنیشان بکرێت"، نەبەز ئیسماعیل واى وت.

.

پاش سەردانى سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ سعودیە، بڕیاردرا بە زیادكردنی ژمارەی حاجیانى عێراق، لە 34 هەزار حاجییەوە بۆ 50 هەزار حاجی، لەو ڕێژەیەش پشکى هەرێم دیارى کراوە.

.

.