گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ئامارى نوێى کۆرۆناى لە هەرێم راگەیاند ’توشبوو زیادى کرد’

2020.08.11 - 15:23
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى ئامارى نوێى کۆرۆناى لە هەرێم راگەیاند ’توشبوو زیادى کرد’

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى نوێى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە شارەکانى هەرێمى کوردستان لە 24 کاتژمێرى رابردوودا بڵاوکردەوە و بە گوێرەى راگەیەندراوەکە تۆمارکردنى توشبووى نوێ لە شارەکانى کوردستان هەڵکشاوە و زیادى کردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ئاماژە بەوە کراوە، لە 24 کاتژمێرى رابردوودا (٣٠٣٠ پشکنینی نوێ) ئەنجامدراوە، بەمجۆرە:  

 

(١٢٦٥ هەولێر)، (٥١١ سلێمانی، ٢٢٤ گەرمیان، ٣٣٢ ڕاپەڕین)، (٦٦٣ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە).

 

لەبارەى تۆمارکردنى توشبووى نوێ بەگوێرەى راگەیەندراوەکە ڕێژەکە زیادى کردووە و لە 24 کاتژمێرى رابردوودا (٦٥٣ تووشبووی نوێ) تۆمارکراوە، بەمجۆرە:

 

(٣٩٨ هەولێر)

(٦٠ سلێمانی، ٢٥ گەرمیان، ٦٦ ڕاپەڕین)

(٨٨ دهۆك)

(١٦هەڵەبجە)

 

راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى ژمارەى چاکبوونى لە 24 کاتژمێرى رابردوو دیارى کردووە بە 171 چاکبوو، بەمجۆرە:

 

(٩٥ هەولێر)

(٣٨ گەرمیان)

(٣٠ دهۆك)

(٨ هەڵەبجە)

 

هاوکات بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە 24 کاتژمێرى رابردودا 13 توشبوو بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، 9 گیانلەدەستدان لە هەولێر، 3 لە سلێمانى، 1 لە هەڵەبجە، بووە.

 

هەروەها ئاماری گشتی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان بەمجۆرە پۆڵێن کراوە:

 

کەڕەنتین ٢١٦١٤ هاوڵاتی: (٢١٤١٧ دەرچوو)

پشکنین  ٢٣٢٢٤٧: (٩٧٣٥١ هەولێر، ٧٢٣٣٠سلێمانی، ٦٠٣٥٩ دهۆك، ٢٢٠٧هەڵەبجە)

تووشبوون ١٨٢٠٠: (٦٨٨١ هەولێر، ٩٤٢٤ سلێمانی، ١٣٢٤ دهۆك، ٥٧١ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٠٤٨٠: (٣٧٩٣ هەولێر، ٥٦٩٠ سلێمانی، ٥٠٨ دهۆك، ٤٨٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٧٠٥٠:   (٢٨٩٤ هەولێر، ٣٢٧٧ سلێمانی، ٨٠٧ دهۆك، ٧٢ هەڵەبجە)

مردن ٦٧٠ :(١٩٤ هەولێر، ٤٥٧ سلێمانی، ٩ دهۆك ، ١٠ هەڵەبجە)