گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەى فەرمانى دەستگیرکردنى ڕۆژنامەنووسان 

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق داوایەک لە دادگاکان دەکات 

2020.08.11 - 14:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق داوایەک لە دادگاکان دەکات 

ناس کورد-

ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى عێراق نوسراوێکى ئاڕاستەى دادگاکانى پێداچونەوەى فیدراڵى کرد لەبارەى تۆمارکردنى سکاڵا دژى رۆژنامەنوسان و داوادەکات پەلە نەکەن لە دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردنى رۆژنامەنوسان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنەکە کە ئەمڕۆ سێشەممە ئاڕاستەى دادگاکانى کردووە و وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر بنەماى بەندى دووەمى ماددەى 38 ى دەستور کە باس لە ئازادى رۆژنامەوانى و چاپ و بڵاوکردنەوە دەکات، پێویستە دادگاکان بەوردییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو سکاڵایانە بکەن کە دژى رۆژنامەنوسان تۆماردەکرێن.

 

هەروەها ئاماژەى بەوەکردووە ناچارکردنى رۆژنامەنوسان بۆ ئامادەبونیان لەبەردەم دادگا پێویستە بەپێی رێوشوێنە یاساییەکان بێت و نوسراوى تایبەت بە ئامادەبوونى لەبەردەم دادگا ئاڕاستەى بکرێت.

 

هەر بەپێی نوسراوەکە، پێویستە دادگاکان پەلە نەکەن لە دەرکردنى فەرمانى دەستگیرکردن بۆ رۆژنامەنوسان تەنها لەسەر بنەماى تۆمارکردنى سکاڵا لەسەریان.