گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆى رووداوێکى تەقەکردنەوە لەدەرەوەى کۆشکى سپى

ترەمپ بەشێوەیەکى کتوپڕ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى جێهێشت [ڤیدیۆ]

2020.08.11 - 10:34
ترەمپ بەشێوەیەکى کتوپڕ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى جێهێشت [ڤیدیۆ]

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا بەشێوەیەکى کتوپڕ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى بەجێهێشت، دواى ئاگادارکردنەوەى لەلایەن خزمەتگوزاریی نهێنییەوە لە رووداوێکى تەقەکردن لەدەرەوەى کۆشکى سپى.

 

ئەندامێکى تیمى خزمەتگوزاریی چووە سەر ستەیجى کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە کاتێک ترەمپ قسەی دەکرد و چەند قسەیەکى بەگوێیدا چرپاند.

 

ترەمپ دواى گوێبیستبوونى قسەکان لەکاتى چونە دەرەوەى لە هۆڵەکە پرسیارى ئەوەیکرد چی روویداوە. لەو کاتەدا کۆشکى سپى داخرا بەهۆى روداوێکى تەقەکردنەوە کە لەدەوروبەرى کۆشکەکە روویدا.

 

دواى نۆ خولەک ترەمپ گەڕایەوە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە و ڕایگەیاند بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و تیمى خزمەتگوزاری نهێنى تەقەیان لە گومانلێکراوێکى چەکدار کردووە.

 

تیمى خزمەتگوزاریی نهێنى رووداوەکەیان پشتڕاستکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەفسەرێک تەقەى لە تۆمەتبارەکە کردووە. ئەفسەرەکە و پیاوێک لەرووداوەکەدا برینداربوون و رەوانەى نەخۆشخانە کراون.