گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ یەکەمجار لەماوەى مانگێکدا، ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەئەمریکا دابەزى

2020.08.11 - 09:29
بۆ یەکەمجار لەماوەى مانگێکدا، ئامارى مردن بە کۆرۆنا لەئەمریکا دابەزى

ناس کورد-

بۆ یەکەمجار لەماوەى نزیکەى مانگێکدا، ئامارى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەئەمریکا دابەزینى بەخۆوە بینى.

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز، لەهەفتەى ڕابردوودا ئامارى مردن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەڕێژەى 16% دابەزیوە و لەنزیکەى 7200 حاڵەتدا جێگیربووە، ئەوەش یەکەم دابەزینە لەماوەى نزیکەى چوار هەفتەدا کە ئامارەکە بەردەوام لە زیادبووندا بوو.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها لە هەفتەى ڕابردوودا زیاتر لە 376 هەزار توشبووى نوێى کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە، کە دەکاتە نزیکەى 53 هەزار حاڵەتى رۆژانە. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا چواریەکى توشبووانى کۆرۆنا لەسەر ئاستى جیهان لە ئەمریکایە.

 

دابەزینى حاڵەتەکانى مردن بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەشێوەیەکى گەورە دەگەڕێنرێتەوە بۆ پاشەکشەى توشبوون لە کانگاى نوێی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە. لە ویلایەتى ئەریزۆنا ئامارەکە بەڕێژەى 48% دابەزیوە.

 

بەڵام هێشتا ئامارەکانى توشبوون بە کۆرۆنا لە ویلایەتەکانى فلۆریدا و کالیفۆرنیا و تنیسى بەرزە، هەرچەندە سەرجەمیان جەختیانکردووەتەوە کە بەراورد بە هەفتەى پێشوو، ژمارەیەک حاڵەتى کەمتر تۆمارکراون.